٩٩ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێکەی تێپەڕی. شەهیدەکان بە رەحمەت و مینەت یاد دەکرێن.
٩٩ ساڵ بە سەر لە سێدارە درانی شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێکەی لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ تێپەڕی کە دادگای ئیستیقلالی شەرق بڕیاری لە سێدارەدانیان دابوو.
شێخ سەعید پێشەوای گەل کە بەهۆی دژایەتیەکەی لە بەرامبەر بیری ئیتیحاد و تەرەقی کە ئایینی و گرنگیەکانی کەلتووری مسوڵمانەکان کردبوو ئامانج، کراوە ئامانج و لە سێدارە درا.
دوای شەهید بوونی شێخ سەعید ستەمێکی گەورە بە گەلی مسوڵمانی کورد کرا.
دەستی بە تەبعیدەکان و کۆمەڵکوژیەکان کرا و دەستی بە قۆناغی لە ناو بردنی گرنگیەکانی ئیسلامی کرا. لەو سەردەمەدا هەزاران مرۆڤ کوژران. ژمارەیەک زۆر زانای پێشەوای گەل لە سێدارە دران. بێ ئەنجام دانی جیاوازی لە نێوان ئافرەت و منداڵ و پیر ژمارەیەکی زۆر کەس کوژران.
دەستپێکی شۆڕش
سەرهەڵدانی شێخ سەعید لە ساڵی ١٩٢٥ کە یەکێک لە رووداوەکانی گرنگی مێژوویە؛ لە ١٣ی شوباتی ١٩٢٥ لە گوندی پیرانی شارۆچکەی گێلی پارێزگای دارا هێنێ دەستی پێ کردوە. شێخ سەعید ئەفەندی دوای رووخانی دەوڵەتی عوسمانیەکان هەموو جارێک باس لە مەترسیی گەشتنی زیان بە ئیسلام دەکرد و خۆی تەرخانی تێکۆشان لە رێگای ئیسلام کرد.
دوای لا بردنی خیلافەت و هەوڵی دامەزراندنی "دەوڵەتی تورک نەتەوە" سەپێدنرا و لە ئەنجامدا دامەزراوەکانی ئیسلامی داخران و سیستەمی پەروەردەیی ئیسلام لەغو کرا. شێخ سەعید باوەڕ دەکرد کە دەبێت رێگری لەو رەوشە بکرێت و باسی لەوە دەکرد کە تێکۆشانەکەی بۆ تەوحیدە.
سەرهەڵدانێک بە گشتی بۆ ئیسلام ئەنجام درا
سەرهەڵدانی شێخ سەعید بە هەمان شێوەیەی کەسانێک باس دەکەن سەرهەڵدانێکی نەژادی و نەتەوەیی نەبوو. ئەو کەسانەی هەوڵەکانی بەم شێوەیە دەدەن و هەوڵ دەدەن لە ناو ناوچەیەک و نەتەوەیەک سنووردار بکەن و وەکو کەسایەتیێکی نەژادپەرست/نەتەوەپەرست نیشان بدەن ئامانجیان دوور خستنی لە نەتەوەکانی مسوڵمانە. تێکۆشانی شێخ سەعید تەنها سەرهەڵدانێک نییە کە لە کوردستان سنووردار بکرێت و سەرهەڵدانێک نییە کە تەنها بۆ گەلی کورد ئەنجام دراوە. ئەو تێکۆشانە نموونەیەکی تێکۆشانی حەق و باتلە کە لە سەرانسەری موێژوودا هەبووە.
لا بردنی خیلافەت دوای رووخانی دەوڵەتی عوسمانیەکان و هێرشەکان بۆ سەر گرنگیەکانی ئیسلام کاریگەری بە سەر کوردەکان لە سەر خاکی پاشماوەی عوسمانیەکان هەبوو بە هەمان شێوەی بە سەر گەلەکانی دیکەی مسوڵمان هەبوو.
سیستەمی کەمالیست/عەلمانی کە نەتەوەی تورک خستبوو ناوەندی سیستەمی سیاسی دژایەتی گەلی کوردیش دەکرد کە ئەندامی ئەسلی ئەو خاکەن. تەواوی ئەو راستیانە بووە هۆکاری ئامادەکاری حەرەکەتی شێخ سەعید. شێخ سەعید و تەواوی پێشەوایانی گەلی کورد سەبارەت بەم بابەتە هەڵسەنگاندنێکیان ئەنجام داوە و باوەڕیان هێنا کە ئەگەر دژایەتی ئەو رەوشە نەکەن دەبنە هاوبەشی ئەو تاوانە.
"من لە حەزرەتی حوسێن گرنگتر نیم و خانەوادەکەمیش لە خانەوادەی حەزرەتی حوسێن گرنگتر نییە"
شێخ سەعید لە سەرەتای موجادەلەکەی زۆر جار لە خانەوادەکەی دوور دەما. ئیتر کاتەکەی تەرخانی موجادەلە بۆ لە سەر پێیەکان هشتنی گرنگیەکانی ئیسلامی کردبوو. لەو قۆناغەدا گفتوگۆیێکی زۆر سەرنج راکێش لە نێوان شێخ سەعید و هاوسەرەکەی ئەنجام درا:
"ئەگەر من و عەساکەم تەنها بمێنین دووبارە دژایەتی ئەوان دەکەم. من لە حەزرەتی حوسێن گرنگتر نیم و خانەوادەی من لە خانەوادەی حەزرەتی حوسێن گرنگتر نییە. ئەگەر من دژایەتی ئەوان نەکەم زەبانیەکان منیان فڕی دەدەن ناو دۆزەخ، ئەو کات ئێوە دەتوانەوێت هاوکاری من بکەن؟ ئایا ئەوان بە من ناڵێن 'ئەی سەعید! خودا ئەوەندە مال و مولک بە تۆ دا. ئەتۆ بۆ خودا چیت کرد؟' ئەوان فەرمانی خودایان خستوە ژێر پێیەکان. بەڵێ من دەستم بە جیهاد کرد و ئەوان دەترسن ناتوانن جیهاد بکەن و با نەخۆشەکان نەهێن. ئەو رێگایە رێگای ترسەنۆکەکان نییە!"
شێخ سەعید بەرگریەکەی ئەنجام دەدات
دواتر لە رۆژەکانی پڕ لە ستەم و کۆمەڵکوژیدا شێخ سەعید و هاوڕێکانی بەند دەکرێن و دەگوازێنەوە دیاربەکر. داوتر شێخ سەعید لە دادگاکانی ئیستیقلالی شەرق دادگایی کرا کە ستەم و کۆمەڵکوژیەکان مەشرووع کردبوون. شێخ سەعید لە قۆناغی "دادگایی" بووندا قسەی کرد و لە بەرگریەکەی باسی لەوە کردبوو کە بە پێی حقوقی ئیسلام قیامەکەی واجبە و سیستەم ستەم بە گەل دەکات و کوفر دەستی بە بڵاوبوون کردوە و هێرش دەکرێتە سەر ئیسلام و بەهۆیەوە دەستی بە سەرهەڵدان کردوە.
کاتێک لە سێدارە درا
شێخ سەعید لە دیاربەکر لەو مەیدانەی لە رۆژگاری ئێمەدا ناوەکەی "مەیدانی شێخ سەعیدە" لە سێدارە درا. شاهێدحالەکانی رووداوەکە باس لەوە دەکەن شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێکەی کە ٩٧ ساڵ پێشتر کاتێک لە سێدارە درا هیچ ترسێک لە دەموچاویان و حەرەکەتەکانیان نەبوو و بە تەکبیرەکان چووە سەر دار.
شێخ سەعید: "موجادەلەی من بۆ خودا و دینەکەیە"
شێخ سەعید پێش لەوەی لە سێدارە بدرێت بەو وشەیانەی مێژوویی باس لە هۆکاری موجادەلەکەی کرد، "لەبەر ئەوەی لە سەر ئەو دارەی بێ بەها لە سێدارە دەدرێم ناترسم. بێ گومان موجادەلەی من بۆ خودا و دینەکەی بوو." شێخ سەعید بەو وشەیانە باس لە واتای دۆزەکەی بۆ نەوەکانی دەهاتوو کردوە و لە پێش زاڵمەکان باس لە حەق کردوە.
دوای ئەنجام درانی دادگایەکی ساختە لە دادگاکانی ئیستیقلال لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لە سێدارە دران.
ئەو کەسانەی شێخ سەعیدیان لە سێدارە دان لە بوونی گۆڕی شێخ سەعیدیش ترسیان و گوڕەکەیان حەشار داون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.